Posts

گوێ بگرە ناخ هەژينه يەكێك له خاوەن دوکانەکانی لەنگە دووکانەکەی سوتاوە بزانە چی دەڵیت
ڕووداوێكی دڵته‌زێن له‌ هه‌ولێر/ هه‌موان ده‌خاته‌ گریان ئه‌م خاوه‌ن دوكانه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕی له‌نگه‌كانی هه‌ولێر دوكانه‌كه‌ی سوتا ده‌ڵێ( نازانم بۆ به‌س ماڵی هه‌ژار ده‌سوتێت) ده‌شڵێت به‌ هه‌زار ده‌رده‌ سه‌ری ئه‌م دوكانه‌م دروستكرد و خودا لێی سه‌ندمه‌وه‌. گوێی لێ بگرن

بەپەلە روداوی هاتوچۆ لەحاجیاوەرویدا قوربانی لێ کەوتەوە

Image
ڕانیه‌: ڕووداوێكی هاتووچۆ كاره‌ساتی گەورەی  لێ كه‌وته‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به‌ قه‌زای ڕانیه‌ دوو ئۆتۆمبێل خۆیان به‌یه‌كدا كێشاو له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا 2 برینداریشی لێ كه‌وته‌وه‌. نه‌قیب/ ڕه‌شید علی ئه‌فسه‌ری ئێشكگر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ڕاپه‌ڕین بە ڕانیە ستی  ڕاگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێكی بار هه‌ڵگر و قه‌مه‌ره‌كی جۆری سه‌نی له‌ حاجیاوا خۆیان به‌یه‌كدا كێشاو له‌ ئه‌نجامدا یه‌كێك گیانی له‌ده‌ستدا و 2 برینداریشی لێ كه‌وته‌وه‌. وتیشی: شۆفێری سه‌نیه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و برینداره‌كانیش گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕانیه‌ و ڕێوشوێنی یاسایی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر.

لەناحیەی سەنگەسەر هەورەتریشقە لە ڕانەمەری دا 16مەڕ مرداربونەوە

Image
هەورەبروسک ئەمرۆ 16سەرمەری لەناو برد هەورە بروسکە لە ڕانێک مەڕ-ی دا و بەهۆیەوە ١٦ سەر مەڕ لە ناوچوون... دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ۲:۳۰ خولەک لە چیاکانی گوندی زەنگلانی سەر بە شارەدێی سەنگەسەری ئیدارەی ڕاپەڕین، هەورە بروسکە لە ڕانەمەڕێکی دا و لە ئەنجامدا ١٦ سەر مەڕ  لە ناوچوون (تەلەف) بوون. ساڵانە لە هەرێمی کوردستان هەورە بروسکەوە لە وەرزی پایزدا زیانی گیانی و ماڵی لێدەکەوێتەوە، ساڵی پار-یش لە هەمان شوێن کەسێک بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لە دەستدا.

ژنێک لە حاجیاوا دوای پێنج جار هەوڵدان خۆی دەخنکێنێ

Image
ژنێک لە حاجیاوا دوای پێنج جار هەوڵدان خۆی دەخنکێنێ تەمەنی 48 ساڵ بوو، پێشتر پێنج جار هەوڵیدابوو کۆتایی بە ژیانی بهێنێت، هاوژینەکەی دەڵێت: "هاوژینەکەم نەخۆشیی دەروونی هەبوو، هەم بەهۆی نەخۆشییەکەی و هەمیش بەهۆی ئەو سەختییانەی لە ژیانیدا رووبەڕووی بوونەتەوە خۆی خنکاند". شعریە عەباس باپیر، ژنێکی تەمەن 48 ساڵان ، دانیشتووی گەڕەكی سەردەمی شارۆچکەی حاجیاوا، لە نیوەڕۆیەکی رۆژی 11-10- 2018 خۆی خنکاند. خدر پیرۆت، هاوژینی شعریە لەبارەی هاوژینەکەیەوە دەڵێت: " كۆتایی ساڵی 2006 خێزانمان پێکهێنا، کوڕێک و کچێکمان بوون، ساڵی 2008 هەستمكرد هاوژینەکەم تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە و زۆر شوێنمان کرد بۆ چارەسەركردنی، بەڵام چارەسەر نەبوو. ئەو رۆژەی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا لە بەیانییەوە هەستمكرد كە باری دەروونی خراپە، خۆم ماڵەوەم پاککردەوە بۆ ئەوەی ئەو پشوو بدات و ئارام ببێتەوە، بە بیانووی فڕێدانی زبڵ چووە دەرەوە، راستەوخۆ چووبووە ماڵی دایکی و لەوێ خۆی هەڵواسیبوو، دەستبەجێش گیانی دەرچووبوو". خدر دەڵێت: "دڵنیام تاکە هۆکاری خۆخنکاندنی شعریە نەخۆشییەکەی بوو. پێشتریش پێنج جار هەوڵی ...

بـــــەپـــــەلـــــە خۆشترین هەواڵ بۆ خویندکارانی پۆلی 12

Image
بەپەلە بەپەلە خۆشترین ھەوال بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی تەواویم ئەنجامەکانی وەرگرتنی خویندکارانی زانکۆ پەیمانگا هەیە و ئەندام پەرلەمانان و زۆربەی حیزبەکان هاتونەتە سەرخەت   زۆربەیان نارازین لەوەرگرتنی خویندکاری 12ئامادەێ جونکە جیاوازیکی زۆر کراوە لەنیوان خولی یەکەم و دووم  یەک شەمە بریاری کۆتای لەسەر دەدرێ Load more comments

بەپەلە ڕێگایکی نوێ بۆنەهێشنی هەلمی ناوسەیارە بۆ وەرزی زستان

Image
بۆنەهیشنی هەڵمی ناو سەیارە لەوەرزی زستان ئەم ریگایە بەکار بێنە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان چەند گۆڕانكارییەك لەكاتی شۆفێریدا ڕوودەدات و بەشێكیان گرفت بۆ شۆفێر دروست دەكەن و لەئێستادا شۆفێر دەتوانێت لەڕێگایەكی نوێ و ئاسانەوە چارەسەری كێشەی هەڵمی جامی ئۆتۆمبێلەكەی بكات. ئەو كەسانەی ئۆتۆمبێلیان ھەیەو لە وەرزی زستاندا كێشەیەكیان ھەیە، ئەویش جامەكانی ئۆتۆمبێلەكانیان ھەڵم دەگرێت و ڕێكارێكیش بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە ھەیە. ڕێكارێكی بەسوود ھەیە بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا، جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت ھەڵم نەگرێت، بۆ ئەم ڕێكارەش، تەنیا پێویستت بە ھەویری ددان (مەعجوونی ددان) و پارچە پەڕۆیەكی خاوێنە، پێویستە ئەم ڕێكارە تەنیا لەسەر بەشی ناوەوەی جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت ئەنجام بدەیت، كە سەرەتا دەبێت كەمێك ھەویری ددان بەسەر جامەكاندا بكەیت، پاشان بە پەنجەكانت ھەویری ددانەكە بخە سەر ھەموو بەشەكانی جامەكان، ئینجا بە پارچە پەڕۆیەكی خاوێن جامەكان بسڕەوە، بەم شێوەیەش جامەكان ھەڵم ناگرن. بۆ ئەوەی تا وەرزی زستان تەواو دەبێت تووشی ئەم كێشەیە نەبیتەوە، پێویستە لە مانگێكد...