ژنێک لە حاجیاوا دوای پێنج جار هەوڵدان خۆی دەخنکێنێ

تەمەنی 48 ساڵ بوو، پێشتر پێنج جار هەوڵیدابوو کۆتایی بە ژیانی بهێنێت، هاوژینەکەی دەڵێت: "هاوژینەکەم نەخۆشیی دەروونی هەبوو، هەم بەهۆی نەخۆشییەکەی و هەمیش بەهۆی ئەو سەختییانەی لە ژیانیدا رووبەڕووی بوونەتەوە خۆی خنکاند".
شعریە عەباس باپیر، ژنێکی تەمەن 48 ساڵان ، دانیشتووی گەڕەكی سەردەمی شارۆچکەی حاجیاوا، لە نیوەڕۆیەکی رۆژی 11-10- 2018 خۆی خنکاند.
خدر پیرۆت، هاوژینی شعریە لەبارەی هاوژینەکەیەوە دەڵێت: " كۆتایی ساڵی 2006 خێزانمان پێکهێنا، کوڕێک و کچێکمان بوون، ساڵی 2008 هەستمكرد هاوژینەکەم تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە و زۆر شوێنمان کرد بۆ چارەسەركردنی، بەڵام چارەسەر نەبوو. ئەو رۆژەی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا لە بەیانییەوە هەستمكرد كە باری دەروونی خراپە، خۆم ماڵەوەم پاککردەوە بۆ ئەوەی ئەو پشوو بدات و ئارام ببێتەوە، بە بیانووی فڕێدانی زبڵ چووە دەرەوە، راستەوخۆ چووبووە ماڵی دایکی و لەوێ خۆی هەڵواسیبوو، دەستبەجێش گیانی دەرچووبوو".
خدر دەڵێت: "دڵنیام تاکە هۆکاری خۆخنکاندنی شعریە نەخۆشییەکەی بوو. پێشتریش پێنج جار هەوڵی خۆکوشتنی داوە، بەڵام زوو فریای دەکەوتین".
هاوژینەکەی شعریە باسی ئەو رووداوە نەخۆشانە دەکات کە لەماوەی چەند ساڵێکی کەم بەسەر ماڵباتەکەیان هاتوون، ئەو لەبارەی هاوژینکەی دەڵێت: "لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا دایكی خۆی سووتاند و مرد، لەدوای ئەو خوشكێكی تەزووی كارەبا لێیدا و مرد. ئەوەندەی نەبرد كچە خاڵێكی خۆی سووتاند، كوڕێكی دیکەم كە هی هاوژینێکی دیکەم بوو، بەنەخۆشیی شێرپەنجە مرد، دووساڵ لەمەوبەر كوڕێكی دیکەم لە دووكان لە رووداوێکدا مرد، ئەم رووداوانە بوونە هۆی ئەوەی باری دەروونی تێکبچێت.
رائید شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لەبارەی ئەو رووداوەوە گوتی: "بەڵگەی پزیشكی دەستكەوتووە كە ئەو ژنە بەهۆی خراپیی باری دەروونی بەبێ ئەوەی هیچ مەترسی و كێشەی هەبێت، رایكردووە بۆ ماڵی باوكی و خۆی خنکاندووە، دوای ئەوەی لەبەشی پزیشكی دادوەری لە نەخۆشخانەی گشتی رانیە توێكاری بۆ تەرمەكەی كرا، بەمەبەستی زانینی هۆكارو چۆنیەتی رووداوەكە، دەركەوت كە خۆی هەڵواسیوە، هۆكارەكەشی هەر نەخۆشیی دەروونی بووە، هەموو بەڵگە پزیشكییەكان دەریدەخەن كە ماوەیەكی زۆر نەخۆش بووە و ساڵ بە ساڵ باری دەروونیی ئەو ژنە بەرەو خراپی رۆیشتووە".

Comments
Post a Comment