بـــــــەپـــــــەلــــــە

کارەبای نیشتمانی بۆماوەی 72کاژمێرتا48نادرێ بەهاوڵەتی

ڕاپۆرت:هێدی مستەفا



وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی 19ی ئەم مانگە بۆ ماوەی 48 بۆ 72 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی لە هەرێم دەبڕێت.




وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، رۆژی هەینی رێكەوتی 19/10/2018 كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز سروشتی و ، بەهۆی بەستنەوەی بۆریەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تاكو 72 كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێرو چەمچەماڵ رادەوەستێت



ئاماژەی بەوەشكردووە، "دوای جێبەجێكردنی پرۆسەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز كاریگەری باشی لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا دەبێت و هاوڵاتیان سوودمەندی سەرەكی دەبن".


دەقی راگەیەندراوەکە
ئاگادارییەك لە وەزارەتی كارەباوە

هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەكەینەوە رۆژی هەینی رێكەوتی 19/10/2018 كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز سروشتی و ، بەهۆی بەستنەوەی بۆریەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تاكو 72 كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێرو چەمچەماڵ رادەوەستێت. وەزارەتی كارەبا بە هاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەپەرۆشەوە كار دەكات لەرێگەی پلان و بەرنامەیەكی تۆكمەوە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە كاریگەریی كەمی لەسەر هاوڵاتیان هەەبێت .

هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەكەینەوە كە دوای جێبەجێكردنی پرۆسەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز كاریگەری باشی لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا دەبێت و هاوڵاتیان سوودمەندی سەرەكی دەبن.


Comments

Popular posts from this blog

هەواڵیکی خۆش لەحوکمەتی هەریمەوە بۆ خەلکی شاری قەڵادزێ

بەپەلە ڕێگایکی نوێ بۆنەهێشنی هەلمی ناوسەیارە بۆ وەرزی زستان