بــــــــــەپــــــــەلــــــــە

لیستی کۆتایی مامۆستایانی وانەبێژی ئامادەیە


گشت ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری پەروەردەی ڕانیە ئاگادار دەکەینەوە کە لیژنەی وردبینی و ھەڵسەنگاندن لیست و ناوی مامۆستایانی وانە بێژ یان ئامادە کردووە و ئەمرۆ ھەینی ئامادەکاریەکان بەکۆتا ھاتن و چاوەروانی یەکەی سەرپەرشتیاری دەکەن بۆ پێدانی ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ئەوەی ڕێژەی پسپۆری پێویست بۆ ھەر بابەتێک دیاری بکەن،  بۆ ئەم مەبەستە ئەم چەند خاڵە دەخەینە ڕوو :


١- دوای تۆمارکردنی اعتراز (پەڵپ) لەلایان مامۆستایانی وانەبێژەوە گشت ئەو سکالایانەی تۆمارکراون، چاککراون بەوەش چەند گۆڕانکاری لە ڕیزبەندی لیستی بڵاوکراوەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕوویداوە چ لە ڕیزبەندی مامۆستایان چ لە کۆی گشتی خاڵەکان 

٢- لە دوای پەیوەندی کردن و دەست بەکاربوونی مامۆستایانی وانەبێژ لە ناو ناوەندەکانی خوێندن ، لیژنەکە پیداچوونەوەیەکی وورد بە پشتبەستن بە ڕینمایی وانەبێژی و لیستی وانەبیژی ساڵانی رابردوو لە بەشی (وانەبێژی) دەکرێت، لەسەر ئەو پشتگیریانەی کە بەریوەبەری ناوەندەکانی خوێندن بۆ کۆی گشتی مامۆستایانی وانەبیژیان کردووە بۆ ئەوەی ڕاستی و دروستی ئەو پشتگیریانە بسەلمێنرێت ، بە پێچەوانەوە هەر بەڕێوەبەرێک پشتگیری وەهمی کردبێت . بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. 


٣- هەر کاتێک دەرکەوت کە مامۆستای وانەبێژ (کۆنمرەی دەرچوون، بەش و کۆلێژ ، پشتگیری وانەبێژ )ی ھاوپێچ کراو نەتوانرا بیسەلمێنێت کە وانەبیژ بووە ناوی لە لیستی وانەبێژی دەردەهێنرێت ئەگەر ناوی لە یەکەمەکانی ریزبەندەیەکەشدا دەرچوبێت و ناوی ناخرێتەوە کێ برکێی دامەزراندن


Comments

Popular posts from this blog

هەواڵیکی خۆش لەحوکمەتی هەریمەوە بۆ خەلکی شاری قەڵادزێ

بەپەلە ڕێگایکی نوێ بۆنەهێشنی هەلمی ناوسەیارە بۆ وەرزی زستان