بەپەلە کارەبای نیشتمانی بۆماوەی چەند رۆژیک نابێ
له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم ڕاده‌گیرێت
به‌هۆی پلانێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ زیادكردنی ماوه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی، بۆ ماوه‌یه‌ك كاره‌بای نیشتیمانی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گیرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم ڕونكردنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ركاتێك ئه‌و پلانه جێبه‌جێبكرێت، كاره‌بای نیشتیمانی زیادده‌كات".
ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم بهSNNی ڕاگه‌یاند، "وه‌ك وه‌زاره‌ت پلانمان هه‌یه به‌سود وه‌رگرتن له‌غازی سروشتی له‌كۆمپانیای دانه‌غاز كه ده‌توانێت غازی كۆمپانیاكه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سودی لێوه‌ربگرێته‌وه، واده‌كات له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا 300 مێگاوات به‌رهه‌مهێنان زیادبكات و به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمدا دابه‌شبكرێته‌وه، به‌وه‌ش ماوه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی زیاد ده‌كات".
وتیشی:"چاوه‌ڕوانی كۆمپانیای دانه‌غاز ده‌كه‌ین كه ئه‌و پلانه‌ی هه‌یه‌تی جێبه‌جێی بكات و ماوه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی زیادبكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرفتێك بۆ به‌شداربوان دروستده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌و گرفته‌ش كه به‌هۆی ئه‌و پلانه‌وه ڕوبه‌ڕبوی به‌شداربوان ده‌بێته‌وه وتی:"ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه جێبه‌جێبكرێت په‌ستانی غاز سفر ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌كات كوژانه‌وه‌ی گشتیی كاره‌بای نیشتیمانی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌ك ڕوبدات".
زیاتر ڕونیكرده‌وه، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌نزیكترین كاتیش‌دا ئه‌و پلانه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانه‌غاز هه‌یه جێبه‌جێبكرێت و بتوانرێت ماوه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌هاوڵاتیان زیادبكرێت".
Comments
Post a Comment