بەپەلە بەپەلە بومەلەرزەکەی ئەم ئیوارەیە ئەم ناوچەی گرتەوە

بەپەلە......بەپەلە

كەمێك پێش ئێستا و لە كاتژمێر ٦:٠٨ خولەكی ئێوارە بوومەلەرزەیەك بە بڕی ٣.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری سۆران و ڕەواندوز و ناوچەكانی دەورووبەری هەژاند لە قووڵایی ٨ - ١٠ كم لەژێر ڕووی زەوی ناوچەكە، چەقی بوومەلەرزەكە تەنیا ١٩ كم لە شاری سۆرانەوە دووربووە.

شەوی ڕابردوو لە كاتژمێر ١٢:٠٣ خولەكی شەو بوومەلەرزەیەك لە هەمان ناوچە ڕوویدا و بوومەلەرزەكەی كەمێك پێش ئێستاش لە هەمان ناوچە ڕوویدایەوە.

بەهۆی ئەوەی چەقی بوومەلەرزەكە نزیك بووە لە دانیشتوانی سۆران و دەورووبەری خەڵكی تووشی دڵەڕاوكێ بوون و بەپێی زانیاریەكانمان بەشێك لە هاوڵاتیان چوونەتە دەرەوەی ماڵەكانیان.


خوای گەورە دانیشتوانی سۆران و دەورووبەری و هەموو كوردستان
بپارێزێت.

Comments

Popular posts from this blog

هەواڵیکی خۆش لەحوکمەتی هەریمەوە بۆ خەلکی شاری قەڵادزێ

بەپەلە ڕێگایکی نوێ بۆنەهێشنی هەلمی ناوسەیارە بۆ وەرزی زستان