بـــــــەپــــــــەلــــــە دامەزراندن لەحوکمەتی هەرێم دەست پیدەکاتەوە
دامه‌زراندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه.. ده‌رچوانی ئه‌م به‌شه ده‌گرێته‌وه
وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندن بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌دات و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، ده‌رچوانی كۆلێجه‌كانی پزیشكی، پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی داده‌مه‌زرێن.
د.خاڵس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم بە ی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه بڕی زیاتر له‌یه‌ك ترلیۆن و 100 ملیار دینار دانرابوو وه‌كو بودجه‌ی وه‌زاره‌ت بۆ ساڵی 2019، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر بڕی 915 ملیار دینار وه‌كو بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ساڵی داهاتوو.
وتیشی: "له‌باره‌ی دامه‌زراندنی نوێوه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ساڵی داهاتوودا، هیچ ره‌زامه‌ندییه‌ك نه‌درا، به‌ڵام دارایی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌رچوانی كۆلێجه‌كانی پزیشكی و پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی بۆ ساڵی 2019".
Comments
Post a Comment