بــــــــــــــــــــــــەپـــــــــــــــــــەلـــــــــــــــــە

بەداخەوە گەنجیکی بێتاوان کورد لەئەورپا گیانی لەدەستدا

گەنجێکی کوردی خەڵکی عەفرین لە ئەڵمانیا بەهەڵە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت، دوای ماوەیەک ئەو زیندانەی تێیدا دەستبەسەرکراوە، ئاگر دەگرێت و گەنجەکەش دەسووتێت. پۆلیسی ئەڵمانیا بە هەڵە لەجێگەی گەنجێکی خەڵکی وڵاتی مالی، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، ئامەدی دەستبەسەرکردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ناوەکانیان لە یەکدی نزیکبووە.


ئامەد ئەحمەد رۆژی 7ی تەممووز لە نزیک گێلدەرن بەتۆمەتی گێچەڵی سێکسی دەستگیرکراوە، کە پۆلیس تەماشای ناوەکەی دەکات بۆیاندەردەکەوێت هەمان ناو فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە هامبۆرگ بە تۆمەتی نەدانی غەرامەی دزیکردن. بەڵام ئەو کەسەی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە گەنجێکی وڵاتی مالی بووە بەناوی (ئامێدی ج-  Amedy G) بەڵام نازناوی خۆی بە (ئامەد ئـ-  بە پۆلیس داوە.


لە ئێوارەی رۆژی 17ی ئەیلوول ئاگر لە ژوورەکەی ئامەد ئەحمەد لە زیندان دەکەوێتەوە، ئامەد و 11 زیندانیکرای دیکە برینداردەبن، دوای مانەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە لە کۆما، بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەی ئامەد لە نەخۆشخانە گیانلدەستدەدات.


ئامەد ئەحمەدی تەمەن 26 ساڵان خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بووە، لە 2016 وەک کۆچبەر چووەتە ئەڵمانیا و لە شاری گێلده‌رن نیشتەجێبووە.


هەرچەندە ئامەد چەندینجار بە پۆلیس و چاودێرانی زیندانی راگەیاندووە کە ئەو بەهەڵە دەستگیرکراوە، بەڵام گوێ لە داواکارییەکانی نەگیراوە.


لەبارەی ئەو رووداوە لێکۆڵینەوە لەگەڵ شەش پۆلیس دەستیپێکردووە، وەک بەرپرسانی هەرێمەکە دەڵێن، پرسەکە ئاڵۆزە و چەندین کەس تێیدا بەشدارن. لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری ئاگرگرتنی زیندانەکە بەردەوامە.


گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە کوردە بووەتە رۆژەڤی هەرێمی نۆردراین فێستیفالن، وەزیری ناوخۆی هەرێمەکە داوای لێبووردنی لە کەسوکاری گەنجەکە کرد. سۆنیا بۆنگه‌رس، پەرلەمانتاری هەرێمەکەش ئەو رووداوە بە "سکانداڵی بواری دادوەری" ئەڵمانیا ناودەبات


Comments

Popular posts from this blog

هەواڵیکی خۆش لەحوکمەتی هەریمەوە بۆ خەلکی شاری قەڵادزێ

بەپەلە ڕێگایکی نوێ بۆنەهێشنی هەلمی ناوسەیارە بۆ وەرزی زستان