بـــــــەپــــــەلــــــــە:كۆمسیۆن واده‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات
کۆمیسۆن واده‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی ده‌نگدان ده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دارایی كۆمسیۆنیش رایده‌گه‌یه‌نێت: خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه ده‌كه‌وێته دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن.
زه‌رده‌شت مه‌لا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دارایی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، به ی راگه‌یاند: تاوه‌كو ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌رنه‌چێت و په‌سه‌ند نه‌كرێت، پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن دابه‌شناكرێت، چونكه هه‌موو كۆمسیاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندان به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا دابه‌شبوون بۆ ته‌واوكردنی ئه‌نجامه‌كان.
وتیشی: "دوای ته‌واوبوونی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌وكاته كۆمسیۆن ده‌ستده‌كات به‌ڕاییكردنی ئیشوكاری كارگێڕی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن خه‌رج ده‌كرێت".
زیاتر له 42 هه‌زار كه‌س وه‌ك كارمه‌ندی گرێبه‌ست بۆ رۆژی ده‌نگدان به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، به‌پێی گرێبه‌ستی كۆمسیۆنیش له‌گه‌ڵ ئه‌و كارمه‌ندانه، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌و قوتابخانه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه، بڕی 200 هه‌زار دینار‌و كارمه‌ندانی دیكه‌ش 150 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت.

Comments
Post a Comment