بــــــەپـــــــەلــــــە
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێزینەوەی زانستی ڕایگەیاند، ئه‌وانه‌ی نمره‌یان به‌رزه و ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکان نه‌هاتووەته‌وه، دەتوانن سبەی یه‌كشه‌ممه (١٤ تشرینی یەکەم) سەردانی مەڵبەندی ڕاوێژکاریی زانکۆکان بکەن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەو بارەیەوە بە دیجیتاڵ میدیای بؤلي١٢ى ڕاگەیاند، ئەو دەرچوانەی پۆلی دوانزەهەم کە ناویان نەهاتووەتەوە ژماره‌یان (٨٦٠) خوێندکارە.
لە بارەی هۆکاری نەهاتنەوەی ناوەکانیان ڕوونیکردەوە "سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه (٥٠) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردووەته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ڕه‌وانه نه‌كردوووە(Submit) بۆیه ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووەته‌وه.
وتیشی، ئه‌و ده‌رچوانه‌ی هاوشێوه‌ی نمره‌كانیان وه‌رگیراوه و، (٥٠) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردووەته‌وه، به‌ڵام ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووەته‌وه، ده‌توانن سبەی یه‌كشه‌ممه ١٤ی تشرینی یەکەم سەردانی مەڵبەندی ڕاوێژکاریی زانکۆکان بکەن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان یه‌كلای بكه‌نه‌وه و چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێی نمره‌كانیان ناویان له‌و شوێنانه بێته‌وه، كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن.
هەروەها داوای لە خوێندکاران کرد بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان پەیوەندی بەو بەش و كۆلێژانەوە بكەن کە ناوەکانیان لێ هاتووەتەوە، تا دەست بە پرۆسەى خوێندن بکەن، چونكه (21/10/2018) یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌بێت له زانكۆكانی كوردستان.
دوێنێ لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا خەتاب شێخانی سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتنی خوێندکاران لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ئەمساڵ نمرەی وەرگیراوی دەرچووانی ١٢ ئامادەیی بۆ کولێژ و پەیمانگاکان دابەزیووە لە چاو ساڵی ڕابردوو بۆ چەند نمرەیەک.
خەتاب شێخانی ئەوەشی خستە ڕوو، ٣٩ هەزار و ٥٧ خوێندکار وەردەگرێت.
Comments
Post a Comment