ئاگەداریکی بەپەلە بۆ دانیشتوانی ئیدارەی ڕاپەرین تکایە ئاگەداربن
ئاگەداریکی بەپەلە بۆدانیشتوانی ئیداری ڕاپەرێن
ئامەدەکردن:هێدی مستەفا
بەهۆى صیانەکردنى تۆرەکانى کارەبا لە کوردستان پرۆسەى دابەشکردنى ئاوى خواردنەوە دەوەستێت.
ئاگاداریەک بۆ هاوڵاتیانى خۆشەویستى سنورى ئیدارەى راپەرین
بەهۆ صیانە کردنى تۆرەکانى کارەبا لە هەرێمى کوردستان بۆ ماوەی (٤٨) کاتژمێر تاوەکو (٧٢) کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی (ڕەئیسی ) لەسەرتا سەری کوردستان بەشێکی دەکوژێتەوە کە لە رۆژى (٢٠١٨/١٠/١٩) دەست پێ دەکات واتە بۆ ماوەێ 3 ڕۆژ کارەبای نیشتیمانی بڕەکەی زۆر کەم دەبێتەوە بەهۆی صیانەکردنەوە. لە سنورى ئیدارەى راپەرین پرۆسەى دابەشکردنى ئاو دەوێست تا ئەو کاتەى کارەباى نیشتمانى دێتەوە بۆیە ئەمرۆ چوارشەممە (٢٠١٨/١٠/١٧ ) سبەى پێنج شەممە (٢٠١٨/١٠/١٨پرۆسەى دابەشکردنى ئاوى خواردنەوە بەردەوام دەبێت، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتیانى خۆشەویستى سنورەى ئیدارەى راپەرین ئاوى خواردنەوە خەزن بکەن و بەفیرۆى نەدەن.
#راگەیاندنى_بەرێوەبەرایەتى_ئاوى_راپەرین
Comments
Post a Comment