بەپەلە نەخۆشیەکەی گوندی مەمکان بەهۆی ژەهراوی بونی ئەو یان خوردنەوە بوە
تەندروستی راپەڕین: نەخۆشییەکەی گوندی مەمکان بەهۆی ژەهراویبوونی خواردنەوە بووە..
وتەبێژی تەندروستی راپەڕین بە رایگەیاند، تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی شیكاری نەخۆشییەكەی گوندی مەمكانی قەزای پشدەر نەگەیشتووەتە کۆتایی، بەڵام دەرکەوتووە نەخۆشییەکە "بەهۆی ژەهراویبوونی خواردنەوە بووە".
تەها محەمەد، وتەبێژی تەندروستی راپەڕینبە Ranycityبە
راگەیاند، ئەو ئەنجامەی کە تا ئیستا دەستیان کەوتووە ئەوەیە کە ئەو نەخۆشییە لە رێگەی ژەهراویبوونی خواردنەوە بووە، بەڵام گواستراوە نییە.
راگەیاند، ئەو ئەنجامەی کە تا ئیستا دەستیان کەوتووە ئەوەیە کە ئەو نەخۆشییە لە رێگەی ژەهراویبوونی خواردنەوە بووە، بەڵام گواستراوە نییە.
دەشڵێت، دووبارە پشکنین دەکرێتەوە و بۆ دڵنیابوونی کۆتایی ئەنجامەکان و دواتریش ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەندرێت.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نەخۆشییەک لە گوندی مەمکانی سەر بە قەزای پشدەر بڵاوبووەوە، كە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا، چەند ئەندامێکی دیکەی خیزانەکانیان رەوانەی نەخۆشخانە کران.
Comments
Post a Comment