گوێ بگرە ناخ هەژينه يەكێك له خاوەن دوکانەکانی لەنگە دووکانەکەی سوتاوە بزانە چی دەڵیت
Posts
Showing posts from October, 2018
بەپەلە روداوی هاتوچۆ لەحاجیاوەرویدا قوربانی لێ کەوتەوە
- Get link
- X
- Other Apps

ڕانیه: ڕووداوێكی هاتووچۆ كاره‌ساتی گەورەی لێ كه‌وته‌وه له ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به قه‌زای ڕانیه دوو ئۆتۆمبێل خۆیان به‌یه‌كدا كێشا‌و له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا 2 برینداریشی لێ كه‌وته‌وه. نه‌قیب/ ڕه‌شید علی ئه‌فسه‌ری ئێشكگر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ڕاپه‌ڕین بە ڕانیە ستی ڕاگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێكی بار هه‌ڵگر و قه‌مه‌ره‌كی جۆری سه‌نی له حاجیاوا خۆیان به‌یه‌كدا كێشا‌و له ئه‌نجامدا یه‌كێك گیانی له‌ده‌ستدا و 2 برینداریشی لێ كه‌وته‌وه. وتیشی: شۆفێری سه‌نیه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و برینداره‌كانیش گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕانیه و ڕێوشوێنی یاسایی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر.
لەناحیەی سەنگەسەر هەورەتریشقە لە ڕانەمەری دا 16مەڕ مرداربونەوە
- Get link
- X
- Other Apps

هەورەبروسک ئەمرۆ 16سەرمەری لەناو برد هەورە بروسکە لە ڕانێک مەڕ-ی دا و بەهۆیەوە ١٦ سەر مەڕ لە ناوچوون... دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ۲:۳۰ خولەک لە چیاکانی گوندی زەنگلانی سەر بە شارەدێی سەنگەسەری ئیدارەی ڕاپەڕین، هەورە بروسکە لە ڕانەمەڕێکی دا و لە ئەنجامدا ١٦ سەر مەڕ لە ناوچوون (تەلەف) بوون. ساڵانە لە هەرێمی کوردستان هەورە بروسکەوە لە وەرزی پایزدا زیانی گیانی و ماڵی لێدەکەوێتەوە، ساڵی پار-یش لە هەمان شوێن کەسێک بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لە دەستدا.
ژنێک لە حاجیاوا دوای پێنج جار هەوڵدان خۆی دەخنکێنێ
- Get link
- X
- Other Apps

ژنێک لە حاجیاوا دوای پێنج جار هەوڵدان خۆی دەخنکێنێ تەمەنی 48 ساڵ بوو، پێشتر پێنج جار هەوڵیدابوو کۆتایی بە ژیانی بهێنێت، هاوژینەکەی دەڵێت: "هاوژینەکەم نەخۆشیی دەروونی هەبوو، هەم بەهۆی نەخۆشییەکەی و هەمیش بەهۆی ئەو سەختییانەی لە ژیانیدا رووبەڕووی بوونەتەوە خۆی خنکاند". شعریە عەباس باپیر، ژنێکی تەمەن 48 ساڵان ، دانیشتووی گەڕەكی سەردەمی شارۆچکەی حاجیاوا، لە نیوەڕۆیەکی رۆژی 11-10- 2018 خۆی خنکاند. خدر پیرۆت، هاوژینی شعریە لەبارەی هاوژینەکەیەوە دەڵێت: " كۆتایی ساڵی 2006 خێزانمان پێکهێنا، کوڕێک و کچێکمان بوون، ساڵی 2008 هەستمكرد هاوژینەکەم تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە و زۆر شوێنمان کرد بۆ چارەسەركردنی، بەڵام چارەسەر نەبوو. ئەو رۆژەی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا لە بەیانییەوە هەستمكرد كە باری دەروونی خراپە، خۆم ماڵەوەم پاککردەوە بۆ ئەوەی ئەو پشوو بدات و ئارام ببێتەوە، بە بیانووی فڕێدانی زبڵ چووە دەرەوە، راستەوخۆ چووبووە ماڵی دایکی و لەوێ خۆی هەڵواسیبوو، دەستبەجێش گیانی دەرچووبوو". خدر دەڵێت: "دڵنیام تاکە هۆکاری خۆخنکاندنی شعریە نەخۆشییەکەی بوو. پێشتریش پێنج جار هەوڵی ...
بـــــەپـــــەلـــــە خۆشترین هەواڵ بۆ خویندکارانی پۆلی 12
- Get link
- X
- Other Apps

بەپەلە بەپەلە خۆشترین ھەوال بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی تەواویم ئەنجامەکانی وەرگرتنی خویندکارانی زانکۆ پەیمانگا هەیە و ئەندام پەرلەمانان و زۆربەی حیزبەکان هاتونەتە سەرخەت زۆربەیان نارازین لەوەرگرتنی خویندکاری 12ئامادەێ جونکە جیاوازیکی زۆر کراوە لەنیوان خولی یەکەم و دووم یەک شەمە بریاری کۆتای لەسەر دەدرێ Load more comments
بەپەلە ڕێگایکی نوێ بۆنەهێشنی هەلمی ناوسەیارە بۆ وەرزی زستان
- Get link
- X
- Other Apps

بۆنەهیشنی هەڵمی ناو سەیارە لەوەرزی زستان ئەم ریگایە بەکار بێنە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان چەند گۆڕانكارییەك لەكاتی شۆفێریدا ڕوودەدات و بەشێكیان گرفت بۆ شۆفێر دروست دەكەن و لەئێستادا شۆفێر دەتوانێت لەڕێگایەكی نوێ و ئاسانەوە چارەسەری كێشەی هەڵمی جامی ئۆتۆمبێلەكەی بكات. ئەو كەسانەی ئۆتۆمبێلیان ھەیەو لە وەرزی زستاندا كێشەیەكیان ھەیە، ئەویش جامەكانی ئۆتۆمبێلەكانیان ھەڵم دەگرێت و ڕێكارێكیش بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە ھەیە. ڕێكارێكی بەسوود ھەیە بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا، جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت ھەڵم نەگرێت، بۆ ئەم ڕێكارەش، تەنیا پێویستت بە ھەویری ددان (مەعجوونی ددان) و پارچە پەڕۆیەكی خاوێنە، پێویستە ئەم ڕێكارە تەنیا لەسەر بەشی ناوەوەی جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت ئەنجام بدەیت، كە سەرەتا دەبێت كەمێك ھەویری ددان بەسەر جامەكاندا بكەیت، پاشان بە پەنجەكانت ھەویری ددانەكە بخە سەر ھەموو بەشەكانی جامەكان، ئینجا بە پارچە پەڕۆیەكی خاوێن جامەكان بسڕەوە، بەم شێوەیەش جامەكان ھەڵم ناگرن. بۆ ئەوەی تا وەرزی زستان تەواو دەبێت تووشی ئەم كێشەیە نەبیتەوە، پێویستە لە مانگێكد...
بەپەلە نەخۆشیەکەی گوندی مەمکان بەهۆی ژەهراوی بونی ئەو یان خوردنەوە بوە
- Get link
- X
- Other Apps
تەندروستی راپەڕین: نەخۆشییەکەی گوندی مەمکان بەهۆی ژەهراویبوونی خواردنەوە بووە.. وتەبێژی تەندروستی راپەڕین بە رایگەیاند، تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی شیكاری نەخۆشییەكەی گوندی مەمكانی قەزای پشدەر نەگەیشتووەتە کۆتایی، بەڵام دەرکەوتووە نەخۆشییەکە "بەهۆی ژەهراویبوونی خواردنەوە بووە". تەها محەمەد، وتەبێژی تەندروستی راپەڕینبە Ranycityبە راگەیاند، ئەو ئەنجامەی کە تا ئیستا دەستیان کەوتووە ئەوەیە کە ئەو نەخۆشییە لە رێگەی ژەهراویبوونی خواردنەوە بووە، بەڵام گواستراوە نییە. دەشڵێت، دووبارە پشکنین دەکرێتەوە و بۆ دڵنیابوونی کۆتایی ئەنجامەکان و دواتریش ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەندرێت. لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نەخۆشییەک لە گوندی مەمکانی سەر بە قەزای پشدەر بڵاوبووەوە، كە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا، چەند ئەندامێکی دیکەی خیزانەکانیان رەوانەی نەخۆشخانە کران.
ئاگەداریکی بەپەلە بۆ دانیشتوانی ئیدارەی ڕاپەرین تکایە ئاگەداربن
- Get link
- X
- Other Apps

ئاگەداریکی بەپەلە بۆدانیشتوانی ئیداری ڕاپەرێن ئامەدەکردن: هێدی مستەفا بەهۆى صیانەکردنى تۆرەکانى کارەبا لە کوردستان پرۆسەى دابەشکردنى ئاوى خواردنەوە دەوەستێت. ئاگاداریەک بۆ هاوڵاتیانى خۆشەویستى سنورى ئیدارەى راپەرین بەهۆ صیانە کردنى تۆرەکانى کارەبا لە هەرێمى کوردستان بۆ ماوەی (٤٨) کاتژمێر تاوەکو (٧٢) کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی (ڕەئیسی ) لەسەرتا سەری کوردستان بەشێکی دەکوژێتەوە کە لە رۆژى (٢٠١٨/١٠/١٩) دەست پێ دەکات واتە بۆ ماوەێ 3 ڕۆژ کارەبای نیشتیمانی بڕەکەی زۆر کەم دەبێتەوە بەهۆی صیانەکردنەوە. لە سنورى ئیدارەى راپەرین پرۆسەى دابەشکردنى ئاو دەوێست تا ئەو کاتەى کارەباى نیشتمانى دێتەوە بۆیە ئەمرۆ چوارشەممە (٢٠١٨/١٠/١٧ ) سبەى پێنج شەممە (٢٠١٨/١٠/١٨پرۆسەى دابەشکردنى ئاوى خواردنەوە بەردەوام دەبێت، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتیانى خۆشەویستى سنورەى ئیدارەى راپەرین ئاوى خواردنەوە خەزن بکەن و بەفیرۆى نەدەن. #راگەیاندنى_بەرێوەبەرایەتى_ئاوى_راپەرین
بـــــــەپــــــەلــــــــە:كۆمسیۆن واده‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات
- Get link
- X
- Other Apps

کۆمیسۆن واده‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی ده‌نگدان ده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دارایی كۆمسیۆنیش رایده‌گه‌یه‌نێت: خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه ده‌كه‌وێته دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن. زه‌رده‌شت مه‌لا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دارایی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، به ی راگه‌یاند: تاوه‌كو ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌رنه‌چێت و په‌سه‌ند نه‌كرێت، پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن دابه‌شناكرێت، چونكه هه‌موو كۆمسیاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندان به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا دابه‌شبوون بۆ ته‌واوكردنی ئه‌نجامه‌كان. وتیشی: "دوای ته‌واوبوونی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌وكاته كۆمسیۆن ده‌ستده‌كات به‌ڕاییكردنی ئیشوكاری كارگێڕی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن خه‌رج ده‌كرێت". زیاتر له 42 هه‌زار كه‌س وه‌ك كارمه‌ندی گرێبه‌ست بۆ رۆژی ده‌نگدان به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی...
بـــــــەپــــــــەلــــــە دامەزراندن لەحوکمەتی هەرێم دەست پیدەکاتەوە
- Get link
- X
- Other Apps
دامه‌زراندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه.. ده‌رچوانی ئه‌م به‌شه ده‌گرێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندن بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌دات و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، ده‌رچوانی كۆلێجه‌كانی پزیشكی، پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی داده‌مه‌زرێن. د.خاڵس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم بە ی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه بڕی زیاتر له‌یه‌ك ترلیۆن و 100 ملیار دینار دانرابوو وه‌كو بودجه‌ی وه‌زاره‌ت بۆ ساڵی 2019، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر بڕی 915 ملیار دینار وه‌كو بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ساڵی داهاتوو. وتیشی: "له‌باره‌ی دامه‌زراندنی نوێوه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ساڵی داهاتوودا، هیچ ره‌زامه‌ندییه‌ك نه‌درا، به‌ڵام دارایی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌رچوانی كۆلێجه‌كانی پزیشكی و پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی بۆ ساڵی 2019". د. خاڵس قادر راشیگه‌یاند: پێشتر له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران...
شەوی ڕابردو ئافرەتیک جەقەڵیک دەباتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەمەبەستی جارەسەرکرد
- Get link
- X
- Other Apps
شەوی رابردو ئۆتۆمبیلک لەخاباتی ڕانیە لەجەقەلیک دەدات ئافرەتیک جەقەڵەکەدەباتە نەخۆشخانەی ڕانیە بۆجارەسەر کردن ئەمەش فیدیۆکەیە شه‌وی رابردوو له شارۆچكه‌ی رانیه ئۆتۆمبێلێك له چه‌قه‌ڵێك ده‌دات و دواتر كچێك چه‌قه‌ڵه‌كه بۆ چاره‌سه‌ر ده‌گوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رانیه. عومه‌ر حاجی لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی راپه‌ڕین له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك گرته‌یه‌كی ڤێدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: "شه‌وی رابردوو 15 له‌سه‌ر 16ی تشرینی یه‌كه‌م له سه‌ر رێگای دارستانی رانیه ئۆتۆمبێلێك له چه‌قه‌ڵێك ده‌دات و ده‌ڕوات، ئۆتۆمبێلی دوای رووداوه‌كه كچێك ده‌بێت كه ده‌یبینێت بارودۆخی خراپه، چه‌قه‌ڵه‌كه هه‌ڵده‌گرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌یگوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه رانیه". عومه‌ر حاجی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی من بینیم ئه‌و كچه زۆر پێوه‌ی ماندوو بوو، ئه‌شیعه‌ی بۆ گرت قاچێكی شكابوو ده‌یویست بۆی له‌گه‌چ بگرن". لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی راپه‌ڕین ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دواتر كه دكتۆر سه‌یری كرد وتی نه...
بــــــەپــــــەلـــــــە
- Get link
- X
- Other Apps

بەپەلە خۆشترین هەواڵ بۆدەفەری ڕاپەرین لەسەرەتای ساڵی داهاتو دەست دەکرێ بەمامەڵەکردنی پەسپۆرتی عیراقی لەسنوری ئیداری ڕاپەرین لەگەل، دەست بەکاربوونی مقدم ( ئاودێر عزیز حسن) لێپرسروای نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی /٣ رانیە.لەچەند رۆژی داهاتو دەست دەکری بەدانانی کەل وپەل و ئامیرەکان پەسپۆرت لەڕانیە مقەدەم ئاودیر بەریوبەری پەسپۆرتی ڕانیە وەک چۆن لە ماوەی رابوردوودا ماندوو نەناسانە ئەرک و کارەکانی سەرشانی زۆر بەباشی ئەنجامداوە لە بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتی سلێمانی ، ئومێدەوارین لەو ئەرکە قورسە و لەو کارەنوێیەیدا سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنیت بۆ زیاتر خزمەت کردنی
- Get link
- X
- Other Apps

بـــــــەپـــــــەلــــــە کارەبای نیشتمانی بۆماوەی 72کاژمێرتا48نادرێ بەهاوڵەتی ڕاپۆرت: هێدی مستەفا وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی 19ی ئەم مانگە بۆ ماوەی 48 بۆ 72 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی لە هەرێم دەبڕێت. وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە ، رۆژی هەینی رێكەوتی 19/10/2018 كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز سروشتی و ، بەهۆی بەستنەوەی بۆریەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تاكو 72 كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێرو چەمچەماڵ رادەوەستێت ئاماژەی بەوەشكردووە، "دوای جێبەجێكردنی پرۆسەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز كاریگەری باشی لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا دەبێت و هاوڵاتیان سوودمەندی سەرەكی دەبن". دەقی راگەیەندراوەکە ئاگادارییەك لە وەزارەتی كارەباوە هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەكەینەوە رۆژی هەینی رێكەوتی 19/10/2018 كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهە...
- Get link
- X
- Other Apps

بـــــــــــەپـــــــــــــەلـــــــــــــە به‌فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وه‌ڵامی خوێندكارانی دایه‌وه كه ناویان نه‌هاتۆته‌وه راپۆرت: هێدی مستەفا وه‌زیری خوێندنی باڵا: خه‌تای خوێندكاران خۆیانه فۆرمیان به‌هه‌ڵه پڕكردۆته‌وه‌و ناویان نه‌هاتۆته‌وه لەبارەی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی قوتابیانی ده‌رچووی خوولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 و شێوازی وه‌رگیرانیان له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا، یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وەڵامی كوردستان24، كێشه‌كه‌ی به ته‌كنیكی ناوبرد و جیا له‌مه‌ش ناشاره‌زایی و شێوازی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی پێشكه‌شكردنی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكانی به هۆكارێكی دیكه‌ی كێشه‌كه زانی كه له‌لایه‌ن ده‌رچووانی پۆلی 12 زانستی و وێژه‌یی پڕکراوەتەوە. جێی باسه به‌هۆی بڕیاری ٧٠% به ٣٠% ه‌وه زیاد له ٢٥ هه‌زار خوێندكار له هیچ شوێنێك ناویان نه‌گه‌راوه‌ته‌وه
- Get link
- X
- Other Apps

بــــەپــــەلــــە..... بەم زوانە ریگای دەربەند دەکرێتەوە لیدوانی بەریوبەرایەتی ریگاوبان بۆ مەلپەری ڕانیە ستی روونكردنةوةيةك لة بةريوةبةرايةتي ريكاو باني رابةرين بۆ مەلپەری Ranyacity سةبارةت بة پرۆژەی دووسايدي دةربةند-ژاراوة قوناغي يةكةم، ئاگەداري كشت هاولاتياني خوشةويستي بشدةر و بيتوين دةكةين ، وةك بەڵینمان داب‌و لة مانكي ١١ دا ريكاي دةربةند دةكةينةوة لةهةمان كاتدا كاركردن لة پرۆژەکە بةردةوام دةبيت ، بةشيوةيةك كة لة سايديك كار دةكريت وة سايديك بةكار ديت بو هاتو چۆی شوفيران ، وەهەروە راشی گەیاند بۆ Ranyacity لةجةند ڕۆژی داهاتودا برگەي بريني شاخي دةربةند تةواو دةبيت و دواي پاکكردنەوەی پاشماوة شاخةكة ريكايةكة دةكةينةوة كة لةوانةية تاكو ١١/١٥ بخايةنيت ، وة لةئیستادا زياتر لة ٦٠% ي بروژەكة تةواو بوة و كاردن بةردةوام دةبيت هةتاكو سةرجةم بركةكاني بروژەكة تةواو دةبيت . لةكةل ريزماندا
- Get link
- X
- Other Apps

قەلای دەربەندی ڕانیەو میژوی دروستبونی قەڵاتگەى دەربەندی ڕانیە شوێنەوارێکى کۆن تەمەنى ٢٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا بەرێوەبەرایەتى شوێنەوارى راپەرین بە هاوکار تیمێکى بیانى شوێنەوار ماوەى ٢ ساڵە سەرقاڵى کنەو پشکنین لە درەبەندى رانیە چەند شوێنێکى شوێنەواریان لە دەربەندى رانیە دۆزراوەتەوە کە یەکێکیان ٣٠٠٠ ساڵ پێش زایین و ئەوەى لەم وێنەیە دیارە ٢٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دۆزراوەتەوە هى سەردەمى ئەشکانیەکانە بریتى یە لە بینایەکى گەورەو لە ژمارەیەک ژوور پێک هاتوەو بە شورایەک دەوردراوە. زۆر سوپاس بۆ براى ئازیزم کاک بارزان بایز بەرێوەبەرى شوێنەوارى راپەرین بۆ پێدانى زانیاریەکان
بــــــــــــــــــــــــەپـــــــــــــــــــەلـــــــــــــــــە
- Get link
- X
- Other Apps

بەداخەوە گەنجیکی بێ‌تاوان کورد لەئەورپا گیانی لەدەستدا گەنجێکی کوردی خەڵکی عەفرین لە ئەڵمانیا بەهەڵە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت، دوای ماوەیەک ئەو زیندانەی تێیدا دەستبەسەرکراوە، ئاگر دەگرێت و گەنجەکەش دەسووتێت. پۆلیسی ئەڵمانیا بە هەڵە لەجێگەی گەنجێکی خەڵکی وڵاتی مالی، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، ئامەدی دەستبەسەرکردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ناوەکانیان لە یەکدی نزیکبووە. ئامەد ئەحمەد رۆژی 7ی تەممووز لە نزیک گێلدەرن بەتۆمەتی گێچەڵی سێکسی دەستگیرکراوە، کە پۆلیس تەماشای ناوەکەی دەکات بۆیاندەردەکەوێت هەمان ناو فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە هامبۆرگ بە تۆمەتی نەدانی غەرامەی دزیکردن. بەڵام ئەو کەسەی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە گەنجێکی وڵاتی مالی بووە بەناوی (ئامێدی ج- Amedy G) بەڵام نازناوی خۆی بە (ئامەد ئـ- بە پۆلیس داوە. لە ئێوارەی رۆژی 17ی ئەیلوول ئاگر لە ژوورەکەی ئامەد ئەحمەد لە زیندان دەکەوێتەوە، ئامەد و 11 زیندانیکرای دیکە برینداردەبن، دوای مانەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە لە کۆما، بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەی ئامەد لە نەخۆشخانە گیانلدەستدەدات. ئامەد ئەحمەدی تەمەن 26 ...
بـــــــــەپـــــــەلـــــــە
- Get link
- X
- Other Apps

بــــــەپـــــەلـــــە وەرگرتنی مامۆستای وانەبەیژ لەپەروەردەکانی سنوری سلیمانی دەستی پیکرد .وه‌رگرتنی مامۆستای وانه‌بێژ له‌سلێمانی ده‌ستیپێكرد..په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی ڕونكردنه‌وه ده‌ده‌ن له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ناوی وانه‌بێژان، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانیش میكانزمی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌كان ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "په‌یوه‌ندی به‌وكه‌سانه‌وه كراوه كه وه‌ك وانه‌بێژ وه‌رگیراون". به‌كر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاند، "هه‌ر په‌روه‌رده‌و به‌گوێره‌ی میكانزمی دیاریكراوی خۆی وانه‌بێژان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2018 ـ 2019) دیاریده‌كه‌ن". وتیشی:"به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنوری په‌روه‌ده‌كانی سلێمانی به‌راورد به‌په‌روه‌رده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار ژماره‌یه‌كی كه‌می وانه‌بێژیان ده‌وێت، بۆیه میكانزمی وه‌رگرتنی وانه‌بێژ له‌په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌كانه‌وه نابێت". وه‌كو وتی:"به‌ڵكو هه‌ر پسپۆڕییه‌ك به‌گوێره‌ی لیستی ناوی پێشكه...
بەپەلە بەپەلە بومەلەرزەکەی ئەم ئیوارەیە ئەم ناوچەی گرتەوە
- Get link
- X
- Other Apps

بەپەلە......بەپەلە كەمێك پێش ئێستا و لە كاتژمێر ٦:٠٨ خولەكی ئێوارە بوومەلەرزەیەك بە بڕی ٣.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری سۆران و ڕەواندوز و ناوچەكانی دەورووبەری هەژاند لە قووڵایی ٨ - ١٠ كم لەژێر ڕووی زەوی ناوچەكە، چەقی بوومەلەرزەكە تەنیا ١٩ كم لە شاری سۆرانەوە دووربووە. شەوی ڕابردوو لە كاتژمێر ١٢:٠٣ خولەكی شەو بوومەلەرزەیەك لە هەمان ناوچە ڕوویدا و بوومەلەرزەكەی كەمێك پێش ئێستاش لە هەمان ناوچە ڕوویدایەوە. بەهۆی ئەوەی چەقی بوومەلەرزەكە نزیك بووە لە دانیشتوانی سۆران و دەورووبەری خەڵكی تووشی دڵەڕاوكێ بوون و بەپێی زانیاریەكانمان بەشێك لە هاوڵاتیان چوونەتە دەرەوەی ماڵەكانیان. خوای گەورە دانیشتوانی سۆران و دەورووبەری و هەموو كوردستان بپارێزێت.
بەپەلە بەپەلە
- Get link
- X
- Other Apps

بەپەلە......بەپەلە لەبەیانیەوە باران بارین لەهەرەهیمی کوردستان دەست پیدەکات سلاوی خودا لەهەموو لایەک بابەت ..کاتی پەڵە و باران بارینی باش..🌱⛈💦🌩 سەرەتا دەمەوێت بلێم ئەگەری گۆرانکاری زۆر هەیە و چونکە پێشبینیەکی ماوە دوورە لایک و کۆمینتی پۆستەکە بکەن با جوتیارانمان ئاگاداربن🙂 بەپێی پێشبینیەکانی ئێستا لە سبەینێوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بارانی ناو بە ناوی لاواز و مامناوەند ئەگەری هەیە ناوچە جیاجیاکان بگرێتەوە بە ڕێژەی جیاجیا تا ڕۆژی ھەینی.. بەلام لەدوای20ـیمانگەوە دەرگای شەپۆلە باشەکان بەڕووی هەرێم دا دەکرێنەوە ان شاللە کۆتا ھەفتەی ئەم مانگە یەکەم شەپۆلی باران بارینی باش هەرێم دەگرێتەوە ئەگەری دابارینی باش هەیە و بەمەش بارانی پەڵە دەبێت لە بەشێکی زۆری کوردستان ئەگەر ئاوا بڕوات و لە 23مانگەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت لەکاتی نزیک بونەوەی زیاتر باسی دەکەین..اللە اعلم هەروەک وتم ئەگەری گۆرانکاری زۆرەو لەگۆرانکاری نوێ ئاگادارتان دەکەینەوە
- Get link
- X
- Other Apps
بەپەلە بەپەلە.....بەپەلە هاتوچۆی هەرێم رسومی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی زیادکرد بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم رسومی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی زیادکرد بەشێوەیەک بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی یەک ملیۆن و ٤٥٢ هەزار دینار وەردەگیرێت و لەو پارەیەش ٦٢ هەزاری بۆ چارەسەری نەخۆشانی شیرپەنجە دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند رسومی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە بەشێوەیەک بۆ تۆمارکردنی هەر ئۆتۆمبێلێکی نوێ یەک ملیۆن و ٤٥٢ هەزار دینار وەردەگیرێت. هاتوچۆی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو بەستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان ٤٠ هەزار و کرێی بەکارهێنانی شەقامەکان ٥٠ هەزار و کرێی ژینگە ٥٠هەزار دینارە، ئەمە بێجگە لەوەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار لە خاوەنی ئۆتۆمبێل وەردەگیرێت بۆ پێدانی تابلۆ. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ئەوەشی خستوەتەڕوو بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک ٦٢ هەزار دیناری عێراقی وەردەگیرێت بۆ چارەسەری توشبووانی شێرپەنجە.
بــــــەپـــــــەلــــــە
- Get link
- X
- Other Apps

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێزینەوەی زانستی ڕایگەیاند، ئه‌وانه‌ی نمره‌یان به‌رزه و ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکان نه‌هاتووەته‌وه، دەتوانن سبەی یه‌كشه‌ممه (١٤ تشرینی یەکەم) سەردانی مەڵبەندی ڕاوێژکاریی زانکۆکان بکەن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت. عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەو بارەیەوە بە دیجیتاڵ میدیای بؤلي١٢ى ڕاگەیاند، ئەو دەرچوانەی پۆلی دوانزەهەم کە ناویان نەهاتووەتەوە ژماره‌یان (٨٦٠) خوێندکارە. لە بارەی هۆکاری نەهاتنەوەی ناوەکانیان ڕوونیکردەوە "سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه (٥٠) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردووەته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ڕه‌وانه نه‌كردوووە(Submit) بۆیه ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووەته‌وه. وتیشی، ئه‌و ده‌رچوانه‌ی هاوشێوه‌ی نمره‌كانیان وه‌رگیراوه و، (٥٠) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردووەته‌وه، به‌ڵام ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووەته‌وه، ده‌توانن سبەی یه‌كشه‌ممه ١٤ی تشرینی یەکەم سەردانی مەڵبەندی ڕاوێژکاریی زانکۆکان بکەن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ك...
بەپەلە کارەبای نیشتمانی بۆماوەی چەند رۆژیک نابێ
- Get link
- X
- Other Apps
له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم ڕاده‌گیرێت به‌هۆی پلانێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ زیادكردنی ماوه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی، بۆ ماوه‌یه‌ك كاره‌بای نیشتیمانی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گیرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم ڕونكردنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ركاتێك ئه‌و پلانه جێبه‌جێبكرێت، كاره‌بای نیشتیمانی زیادده‌كات". ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم بهSNNی ڕاگه‌یاند، "وه‌ك وه‌زاره‌ت پلانمان هه‌یه به‌سود وه‌رگرتن له‌غازی سروشتی له‌كۆمپانیای دانه‌غاز كه ده‌توانێت غازی كۆمپانیاكه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سودی لێوه‌ربگرێته‌وه، واده‌كات له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا 300 مێگاوات به‌رهه‌مهێنان زیادبكات و به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمدا دابه‌شبكرێته‌وه، به‌وه‌ش ماوه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی زیاد ده‌كات". وتیشی:"چاوه‌ڕوانی كۆمپانیای دانه‌غاز ده‌كه‌ین كه ئه‌و پلانه‌ی هه‌یه‌تی جێبه‌جێی بكات و ماوه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی زیادبكات،...
هەواڵیکی خۆش لەحوکمەتی هەریمەوە بۆ خەلکی شاری قەڵادزێ
- Get link
- X
- Other Apps

بەمەبەستی خزمەتی زیاتری هاوڵاتیانی شارەکەمان “سەرۆکایەتی شارەوانی قەڵادزێ ” دەست بە پرۆژەیی ئاوەڕۆیی لولەیی تیرە جیاواز دەکات . لە لێدوانێکی تایبەتدا ئەندازیار ” ئارام محەمەد ” سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ ڕایگەیاند : پرۆژەیی ئاوەڕۆیی لولەیی تیرە جیاواز بۆچەند کۆڵانێک بەدرێژایی دوو کیلۆمەتر دەست بەکار دەبێت كه بودجەی پێویست لەلایەن ڕێکخراوی ( UNDP ) بۆ پڕۆژەکە ته‌رخان كراوه. جێگای ئاماژە بۆکردنە بەتەواو بوونی ئەو پڕۆژەیە گرفتی ئاوەڕۆ لەو شوێنانە چارەسەر ئەبێت کە پڕۆژەکەی لێ جێبەجێ دەکرێت، هاوكات دانیشتوانی شاره‌كه‌ش ڕۆڵێ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی به‌رز ده‌نرخێنن له پای هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردن و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر.
بـــــــەپـــــــەلـــــــــە
- Get link
- X
- Other Apps

بـــــەپـــــەلـــــە باران بابارین دەست پیدەکاتەوە بەناوی خوای گەورە بابەت: باران بارین و کۆتای هاتنی خۆڵ بارین🌩🌧⛈💦 لایک و چەند کۆمینتێک بکەن بۆ ئەوەی خزمەتەکەمان فراوانتر بکەین🤚 سەرەتا بۆهۆی نالەباری کەش و هەوا لە پاریزگای ئەنبار ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلی کتوپری خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە لەئیستادا شپۆلێکی خۆلبارین بەشێکی هەریمی گرتوە و سبەی کۆتای دێت و هەروەها سبەئ لەبەشێکی ناوجەکانی هەرێم ئەگەری باران بارینی ناو بەناو هەیە رۆژی یەکەشممە بەهۆی کاریگەری شەپۆلی باران بارینی دەریایی سور ئاسمانی هەرێم دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و باران بارین شارەکانی(سلێمانی ــ گەرمیان ــ ئیدارەی راپەرین ــ هەلەبجە ــ سەیدسادق ــ دەربەندیخان ــ چۆمان و حاجی ئۆمەران ــ باکوری هەولێر ) دەگرێتەوە بارانە ریژەکەی تارادەیەک بۆ ناوچە شاخاویەکان باشە بۆ ناو شارەکان لاواز و مام ناوەندە سەبارەت بە پارێزگایی دهۆک ناو شاری هەولێر و کەرکوک باران بارین ئەگەری لاوازە ئەگەر بشبارێت بەو شیوەیی سلێمانی نابارێت و تەنها نمە باران دەبێت و رۆژی یەکشممە پلەکانی گەرما بەرێژەی3پلە دادەبەزێت و شەپۆ...
بــــــــــەپــــــــەلــــــــە
- Get link
- X
- Other Apps

لیستی کۆتایی مامۆستایانی وانەبێژی ئامادەیە گشت ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری پەروەردەی ڕانیە ئاگادار دەکەینەوە کە لیژنەی وردبینی و ھەڵسەنگاندن لیست و ناوی مامۆستایانی وانە بێژ یان ئامادە کردووە و ئەمرۆ ھەینی ئامادەکاریەکان بەکۆتا ھاتن و چاوەروانی یەکەی سەرپەرشتیاری دەکەن بۆ پێدانی ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ئەوەی ڕێژەی پسپۆری پێویست بۆ ھەر بابەتێک دیاری بکەن، بۆ ئەم مەبەستە ئەم چەند خاڵە دەخەینە ڕوو : ١- دوای تۆمارکردنی اعتراز (پەڵپ) لەلایان مامۆستایانی وانەبێژەوە گشت ئەو سکالایانەی تۆمارکراون، چاککراون بەوەش چەند گۆڕانکاری لە ڕیزبەندی لیستی بڵاوکراوەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕوویداوە چ لە ڕیزبەندی مامۆستایان چ لە کۆی گشتی خاڵەکان ٢- لە دوای پەیوەندی کردن و دەست بەکاربوونی مامۆستایانی وانەبێژ لە ناو ناوەندەکانی خوێندن ، لیژنەکە پیداچوونەوەیەکی وورد بە پشتبەستن بە ڕینمایی وانەبێژی و لیستی وانەبیژی ساڵانی رابردوو لە بەشی (وانەبێژی) دەکرێت، لەسەر ئەو پشتگیریانەی کە بەریوەبەری ناوەندەکانی خوێندن بۆ کۆی گشتی مامۆستایانی وانەبیژیان کردووە بۆ ئەوەی ڕاست...
بەپەلە
- Get link
- X
- Other Apps
وەزارەتی خوێندنی باڵا/خۆی وەڵامی قوتابیانی داوتەوە کە بۆچی وەرنەگیراون ھەمووتان ئاگاداربن ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا جوانترین پلانی وەرگرتنی جێ بەجێ کردووە ھەمووی ڕوون کردۆتەوە بەم شێوەیە سەیری بکەن ھەر وەرنەگرتنێک سەبەبێکی ھەیە بزانە بۆچی وەرنەگیراوی-ھەر قوتابیەک بەھۆی نمرە وەرنەگیرابێت بۆی نیە داوای سکاڵا بکات سکاڵا تەنھا بۆ ئەم قوتابیانەیە کە بە نمرەی بەرزەوە لە ھیچ بەشێک وەرنەگیراون و کلیکی کۆتای‌یان نەکردووە یان لە سەرووی بەشێکی وەرگیراوی خۆی بەشێک لە خوارەوە وەرگیراوە کە ئەم بەشەی سەرەوە نمرەی ئەوی وەرگرتووە و ئەو وەرنەگیراوە ئەگەرنـــــــــــــا قوتابی تر کە بە ھۆی کەمی نمرەوە وەرنەگیراوە بۆیان نیە سکاڵا بکەن سکاڵا لە مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆکان دەنووسرێت ھەولێر سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەددین تۆماری گشتی سلێمانی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی دھۆک تۆماری گشتی زانکۆی دھۆک ئەم 860 قوتابیەی کلیکی کۆتای‌یان نەکردووە تەنھا ئەمانە سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەن بۆ یەکلاکردنەوەی ناوەکانیان-لەگەڵ ڕێزدا